چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:13
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

سه‌ره‌کی

رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان و راپۆرتی له‌سه‌ر عێراق

رۆژنامه‌وان نارین شه‌مۆ : زانیارییه‌کانی له‌م راپۆرته‌دا باس ده‌کرێن سه‌تا سه‌ت راستن، کوشتن، ئاواره‌ بون، هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیان و به‌ تاڵان بردنی ماڵ وحاڵی که‌مینه‌کان هه‌مووی ڕاسته‌ به‌ڵام کاری توندوتیژی جنسی، کوشتنی منداڵان و فرۆشتنی ژنان و بازرگانی به‌ژنان ته‌نیا به‌سه‌ر یه‌زیدییه‌کاندا هاتووه‌.

مۆعته‌به‌ر شێروانی

رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن له‌ راپۆرتێکی پینجشه‌ممه‌ بڵاوی کردۆته‌وه  ده‌ڵێت تائێستا له‌ ئه‌مساڵدا، 12،000 مه‌ده‌نی له‌عێڕاق کوژراون زۆربه‌یان به‌ده‌ستی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و که‌مایه‌تییه‌کان رووبه‌ڕووی پاکتاوکردنی نیژادین و قوربانیانی سه‌ره‌کین.

رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی که‌مایه‌تییه‌کان ده‌شڵێت چه‌ندین کۆمه‌ڵگای وه‌ک مه‌سیحییه‌کان، یه‌زیدییه‌کان و تورکمان رووبه‌ڕووی کوشتن،رفاندن و توندوتیژی  جنسی کراون و ده‌ مه‌ترسی له‌ناوچوندان له‌ عێڕاق.

رۆژنامه‌وان نارین شه‌مۆ به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای گوت زانیارییه‌کانی له‌م راپۆرته‌دا باس ده‌کرێن سه‌تا سه‌ت راستن، کوشتن، ئاواره‌ بون، هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیان و به‌ تاڵان بردنی ماڵ وحاڵی که‌مینه‌کان هه‌مووی ڕاسته‌ به‌ڵام کاری توندوتیژی جنسی،  کوشتنی منداڵان و فرۆشتنی ژنان و بازرگانی به‌ژنان ته‌نیا به‌سه‌ر یه‌زیدییه‌کاندا هاتووه‌.

وتووێژ له‌گه‌ڵ نارین شه‌مۆ
وتووێژ له‌گه‌ڵ نارین شه‌مۆi
▶ || 0:00:00
... ⇱    
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 

 

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  4. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه