چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:11
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان / کۆبانی

فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت چه‌ک بۆ شه‌ڕوانانی کۆبانی ڕه‌وانه‌ ده‌کات

x

حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت چه‌ک بۆ شه‌ڕوانانی کورد ڕه‌وانه‌ ده‌کات، ئه‌وانه‌ی ئێسـتا له‌ کۆبانی له‌ دژی داعش له‌ شه‌ڕێـکی سه‌ختدان.

ستیفان لو فۆل گوته‌بێژی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی هه‌موو شتێـک ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ده‌که‌ن و به‌ تایبه‌تی کورده‌کان. ده‌ڵێت له‌وانه‌ ناردنی چه‌کی گونجاو بۆیان.

به‌ڕێز لو فۆل باسی له‌وه‌ش کرد که‌ سه‌رۆک فڕانسوا ئۆلاند ده‌سـتنیشـانی نه‌کردووه‌ چ جۆره‌ چه‌کێـک ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕوانانی یه‌په‌گه‌ بکرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له‌ مانگی هه‌شت ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌وا وڵاته‌که‌ی چه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کات، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د و داعش ده‌که‌ن.

فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌م وڵات بوو چووه‌ نێو هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام به‌شداری له‌ هێرشی ئاسمانی له‌ سوریادا ناکات.

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  4.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه