سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند داوا له هه‌موو وڵاتان ده‌کات و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی له نێو هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعشدا نین، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه کوردیـیه‌کانی ناو کۆبانی دابین بکه‌ن که له ئێسـتا له شه‌ڕێـکی توندان له دژی داعش.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆلاند ڕۆژی سێشه‌ممه بانگه‌وازێـکی ئاڕاسته‌ی هه‌موو وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار کردووه، به‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعشن، گوتویه‌تی ده‌بێت پـشتیوانی له‌و هێزه‌ی ئۆپـۆزسیۆن بکه‌ن که ئێسـتا له کۆبانی شه‌ڕی تێرۆرزم ده‌کات. گوتوشیه‌تی ده‌بێت ئه‌و پـێداویسـتیانه‌یان بۆ دابین بکه‌ن که له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن.
پاشان سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا کۆبانی به شاری شه‌هیدکراو و سومبۆڵی شه‌ڕی دژی داعش وه‌سفکرد.