چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:12
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - گفتوگۆکان

ئامێد سوله‌یمان : ئیسلامی میانڕه‌و له‌ توانایدایه‌ کار بکات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی گه‌ر به‌ ڕژدی کار له‌سه‌ر ده‌قه‌کان بکات

ئامێد سوله‌یمان
x
ئامێد سوله‌یمان
Balen Salih

زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان ئیسلامیه‌ میانڕه‌وه‌کان ده‌کرێت ببنه‌ به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئایینی.

وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن پێویسته‌ زه‌مینه‌یه‌ک بڕه‌خسێت بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌ میانڕه‌وانه‌ی ده‌خوازن ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینن.

ئامێد سوله‌یمان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ بواری ئیسلامی سیاسیدا ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک بڕوایه‌ک دێته‌ ئاراوه‌ که‌ ناکرێت و نابێت یاسایه‌ک یان ڕێسایه‌ک بگۆڕدرێت و وه‌ک جێگیرکراوێکی مێژوویی سه‌یر بکرێت به‌ پاساوی پێرۆزکردن ئه‌وا وه‌ک ده‌ڵێت جۆرێکه‌ له‌ بڕوابوون به‌ توندڕه‌ویی.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سوله‌یمان ده‌ڵێت ده‌شێت به‌شێک له‌ هۆکاری دروست بوونی توندڕه‌ویی، شکستی سیکیولاره‌کان بێت له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ په‌یامی خۆیان به‌ باشی بگه‌یه‌نن و هه‌روه‌هاش شکست هێنان له‌ چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ دۆسێکانی تایبه‌تن به‌ ژیان و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

وتووێژ له‌گه‌ڵ ئامێد سوله‌یمان
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئامێد سوله‌یمانi
▶ || 0:00:00
... ⇱    
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  4. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه