سه‌ره‌کی
ڕێکخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه: دژی دامه‌زراندنی"هه‌رێمی ئه‌وله‌هی" ژێر کۆنترۆلی تورکیاین
دکتۆر که‌مال سیدۆ به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوه‌که‌ی بنکه له ئا‌ڵمانیا ده‌ڵێت،" سیاسه‌تی ئێستای تورکیا به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی سوریا هه‌مان سیاسه‌ته کاتی خۆی به رامبه‌ر به کورده‌کانی باشور هه‌یبوو."
مۆعته‌به‌ر شێروانی
10.10.2014 12:11
ڕێکخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه له بڵاوکراوه‌یه‌کدا به توندی دژایه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌ینێت به‌رامبه‌ر به دامه‌زراندنی "هه‌رێمی ئه‌وله‌هی"(هه‌رێمی دابڕاو) ژێر کۆنترۆلی تورکیا له باکوری سوریا و ده‌ڵێت ئه‌مه به دژی خواست و ئیراده‌ی دانیشتوانی کورد و مسیحییه‌کانی ناوچه‌که.
دکتۆر که‌مال سیدۆ به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوه‌که‌ی بنکه له ئا‌ڵمانیا ده‌ڵێت،" سیاسه‌تی ئێستای تورکیا به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی سوریا هه‌مان سیاسه‌ته کاتی خۆی به رامبه‌ر به کورده‌کانی باشور هه‌یبوو."
ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی ئه‌وله‌هی پێکیش بهێندرێت ده‌بێت کورده‌کان (خاوه‌ن ماڵه‌کان) ئوروپا، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ناتۆش تێیدا به‌شدار بن.
دکتۆر که‌مال سیدۆ
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه