چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:12
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - گفتوگۆکان

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: ئێران و ترس و نیگه‌رانی له‌ داعش

x
Balen Salih

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕه‌وشێکی نائارام و ناجێگیر هاتۆته‌ ئاراوه‌، نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌هۆی داعشه‌وه‌، به‌ڵکو به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ندێک له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌شه‌وه‌. کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ نمونه‌، بێ له‌ به‌رنامه‌ ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی کردنی تێرۆریزم له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ ڕه‌وشێکی ترسناکی له‌ خاوه‌ر میانه‌دا هێناوه‌ته‌ ئاراوه.

خالید عه‌زیزی
x
خالید عه‌زیزی

ڕۆژئاوا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ناودێر ده‌کات و هاوکات ئێرانیش مه‌ترسی و نیگه‌رانیه‌کانی خۆی له‌م ڕه‌وشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ناوچه‌که‌دا هێناویه‌ته‌ ئاراوه‌ نه‌شاردۆته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی که‌وانه‌ی شیعه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خستۆته‌ به‌ر مه‌ترسیه‌وه.

میوانی به‌رنامه‌:
خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان

ئێران مه‌ترسیه‌کی تریشی هه‌یه‌، دروستبوونی هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی وه‌ک شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب و قه‌ته‌ر نیگه‌رانی لای تاران هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی ڕژێمه‌که‌ی سوریا و له‌ ده‌می ئه‌گه‌ری ڕوخانیدا وه‌ک ئێرانیه‌کان بیری لێده‌که‌نه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی تێکدانی ئه‌و که‌وانه‌ شیعه‌ییه‌ی خۆیان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن.

 ئێستا دوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌ن، کۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت.  کامیان ده‌بنه‌ مه‌ترسی بۆ ئه‌وی تریان؟ شیعه‌گه‌رایی ئێرانیه‌کان یان سوننه‌گه‌رایی خه‌لیفه‌کان؟
کورد له‌ نێوانیاندایه‌، چۆن ده‌توانێت هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت و نه‌بێته‌ به‌شێک له‌و ناکۆکیانه‌ و ڕێگربێت له‌وه‌ی چاڵدێرانێکی تر ڕووبداته‌وه‌؟
ئایا کورد ده‌توانێت ئه‌م ڕه‌وشه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت؟ چۆن؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه‌:

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: ئێران و ترس و نیگه‌رانی له‌ داعش
له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: ئێران و ترس و نیگه‌رانی له‌ داعشi
▶ || 0:00:00
... ⇱    
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 


 

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  4. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه