ڕه‌خنه و گله‌ییه‌کی زۆر ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌هاش له حکومه‌تی هه‌رێم بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تانه‌ی هه‌یانه به‌رامبه‌ر کۆبانی.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، نوسه‌ر و مامۆستای زانکۆ ده‌ڵێت له‌بڕوایه‌دایه تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر هه‌موو ئه‌و گله و گازه‌ندانه له جێی خۆیدان به‌و پێیه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ڕه‌وشێکی مه‌ترسیدار ڕووی له گه‌لی کورده نه‌ک هه‌ر ته‌نها له کۆبانی، وه‌ک دکتۆر جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌کات "له کاتێکدا هه‌ڕه‌شه‌کان و مه‌ترسیه ئاماده‌کانی ئێستا ، له کاتێکدا له دۆخێکی سه‌ختی دژواری به‌رده‌م په‌لامار و قڕکردنداین، که‌چی ده‌بینین له‌ناو ماڵی کوردی‌دا لێکترازانی گه‌وره هه‌یه".
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان ده‌یتوانی هێندێک شتی زیاتر له‌مه‌ی ئێستا بکات لانیکه‌م وه‌ک ده‌زگاکانی هه‌واڵ باسی ده‌که‌ن که سه‌رۆکی هه‌رێم داوای له تورکیا کردووه تا هێزی پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ کۆبانی به‌ڵام ده‌کرا 15 ڕۆژ پێشتر ئه‌مه‌ی بکردایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه