له شاری هه‌ولێر و له به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8 ی مانگی ده، خۆپـیشـاندانێـکی به‌رفراون ئه‌نجام درا به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م کوردسـتانیـیه‌کان و نوێنه‌رایه‌تی 35 حزب و لایه‌نی سیاسی و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تیایدا به‌شداربوون.
خۆپـیشـاندانه‌که بۆ پشـتیوانیکردن بوو له کۆبانی و هه‌روه‌ها بۆ داوای به‌هاناچوونی نێوده‌وڵه‌تی و کوردی بۆ ڕزگاکردنی ئه‌و شاره له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش به‌ر له‌وه‌ی کۆنترۆڵی بکه‌ن.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی خۆپـیشـاندانه‌که.
ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه
< ▶ || > 1/8
... ⇱ نووسینه‌کان نیشـان مه‌ده نووسینه‌کان نیشان بده