ستیڤان دێ مستۆرا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت هه‌مو جیهان زۆر په‌شیمان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و داعش ده‌سـتبگرێت به‌سه‌ر شاری کۆبانی که به ئازایه‌تیـیه‌وه داکۆکی له‌خۆی ده‌کات و ئێسـتا ئه‌و توانایی‌یه‌ی نه‌ماوه. له لایه‌کی دیکه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشوازی کرد له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا بۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌کانی وڵاته‌که‌یان بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له عێراق.
ڕیچارد گرین له واشنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه و به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنه ڕۆژی سێشه‌ممه په‌سه‌ندکرا بۆ به‌شـداریکردن له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کاندا هه‌تا 6 مانگ. له‌م بڕیاره‌ی له په‌رله‌مانی که‌نه‌دادا په‌سه‌ندکراوه، ڕێگه نه‌دراوه هێزی زه‌مینی له ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کاندا به‌کاربهێنرێت.
ستیفن هارپه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی بڕیاره‌که به سووکی وه‌رناگرێت، له‌و ڕوانه‌گه‌یه‌وه‌ی ڕێـکخراوی تێرۆرسـتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیـیه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه.
به‌ڕێز هارپه‌ر ده‌ڵێت ده‌بێت هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌رکی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری تێرۆرسـتانی داعش و هه‌روه‌هاش بتوانێت ڕێگه له تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بگیرێت له‌وه‌ی بتوانن هێرش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که بکه‌ن.
هاوکات نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت کورده‌کان که به‌رگری له شاری کۆبانی ده‌که‌ن دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی چیدی نه‌توانن درێژه به‌و داکۆکیـیه له شاره‌که‌یان بده‌ن.
ستیڤان دێ مستۆرا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا ده‌ڵێت کورده‌کان به چه‌کی ئاسایی شه‌ڕ ده‌که‌ن له ده‌مێـکدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تانک و خوماره‌یان پـێـیه. پـێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له کۆبانی بکات، ناکرێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێگه بدات شارێـکی تر بکه‌وێته ژێر ده‌سـتی داعشه‌وه.
تورکیا میوانداری زیاتر له 200 هه‌زار که‌س له دانیشـتوانی شاره‌که‌ی کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسـتا پـێویسته هه‌نگاو و بڕیاری کۆنکریتیـیه.
ستیڤان دێ مسـتۆرا ده‌ڵێت هه‌موو جیهان و هه‌ر هه‌مووشمان زۆر به قوڵی په‌شیمان ده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بتوانێت ده‌سـتبگرێت به‌سه‌ر شارێـکدا که به ئازایه‌تیـیه‌وه داکۆکی له‌خۆی ده‌کات و ئێسـتا ئه‌و توانایی‌یه‌ی نه‌ماوه و ده‌شڵێت پـێویسته ئێسـتا بڕیار بدرێت.
له لێدوانه‌که‌یدا نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت شاره‌کانی تری که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سـتی ئیسلامیـیه‌وه به‌هۆی کوشـتنی به کۆمه‌ڵ و توندوتیژیـیه تۆقێنه‌ره‌کانه‌وه دووچاری مه‌ینه‌تی و کاره‌سات هاتوونه‌ته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی کراونه‌ته سه‌ر توندڕه‌وانی داعش له نزیک کۆبانیـیه‌وه سوودمه‌ندبوون.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت بۆردومانکردنه‌کان به ته‌نها به‌س نیـین و هێرشێـکی به‌رفراوانی زه‌مینی پـێویسته. هه‌تا ئێسـتا تورکه‌کان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان نیشـان نه‌داوه بگوترێت هێزی سه‌ربازی ده‌نێرن بۆ ناو سنووری سوریا.
ڕێـکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت له‌وه‌تای شه‌ڕی کۆبانی ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌تا ئێسـتا به لانی که‌م 400 که‌س کوژراون.
ده‌قی ڕاپـۆرته‌که
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه