چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:13
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - گفتوگۆکان

هێمن سه‌یدی: هه‌وڵه‌کانی باشور بۆ دوو ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ ڕۆژئاوادا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه

هێمن سه‌یدی
x
هێمن سه‌یدی
Balen Salih

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌رچیه‌کی له‌ توانادا بێت ده‌یکات تا شاری کۆبانی نه‌که‌وێته‌ ژێرده‌ستی داعشه‌وه‌.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو له‌ ده‌مێکدایه‌ بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ ئه‌م شاره‌ کوردیه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌.

هێمن سه‌یدی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت له‌ چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ شیکارانی سیاسی باسیان له‌وه‌ کردووه‌ سیاسه‌تی تورکیا چی ده‌بێت و چۆنیش ده‌بێت و ده‌شڵێت  تورکیا هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات کورد له‌ ڕۆژئاوا، له‌ کۆبانی قوربانی بێت و ئێستاش ئه‌م هه‌موو خۆڕاگریه‌ ده‌بینێت و داعش نه‌یتوانیوه‌ هیچ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست بێنێت  هه‌ر بۆیه‌ ئێستا له‌ قۆناغی سه‌رلێشێواوی سیاسیدایه‌ هه‌ر بۆیه‌شه‌ ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌رکه‌وتوو نابێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی باسیش له‌وه‌ ده‌کات بۆچی هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان (بۆردومانه‌کان) ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبانی ناگرنه‌وه‌ و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک هۆکار هه‌ن له‌وانه‌ هه‌وڵه‌کانی تورکیا تا کورد له‌ ڕۆژئاوا به‌هێز نه‌بێت، وڵاتانی زلهێز ده‌خوازن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ده‌سته‌مۆکاندا په‌یوه‌ندییان هه‌بێت.

هێمن سه‌یدی ده‌ڵێت له‌ ساڵانی داهاتوودا ئه‌زموونه‌کانی شه‌ڕی کۆبانی ده‌بێته‌ وانه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی زانکۆکان.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

وتووێژ له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی
وتووێژ له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدیi
▶ || 0:00:00
... ⇱    
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  4. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه