هه‌رێمی کوردستانی عێراق له قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا و به تایبه‌تیش پاش ده‌رکه‌وتنی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یا( داعش) به ئاشکرایی دیارده‌ی دوو جه‌مسه‌ریی پێوه دیاربووه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر به هه‌مان شێوه ماوه‌ته‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان وڵاتی تورکیای به دۆستی یه‌که‌می کورد داناوه له عێراقدا و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش کۆماری ئیسلامی ئێران به یه‌که‌م دۆست داده‌نێت.
جه‌لیل ئازادی‌خا
له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕه‌کانی داعشدا تورکیا له‌سه‌ر کورد له عێراقدا نه‌هاته ده‌نگ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ستایشی ڕۆڵی ئێرانی کرد له‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی کردبووی.
میوانه‌کانی مێزگرد:
جه‌لیل ئازادی‌خا، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی
که‌م نین ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن هێزی سه‌ربازی ئێران له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندان؛ واته ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕی داعشی لێن.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود x
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووش‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ڕایگه‌یاند شه‌ڕی دژی داعش به هێرشی ئاسمانی کۆتایی نایه‌ت و پێویست به شه‌ڕی زه‌مینیشه و ده‌شڵێت ئاماده‌یه سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی بۆ ئه‌و شه‌ڕه بنێرێت.
گه‌ر له‌شکری تورکیا و له‌شکری ئێران له‌و هه‌رێمه‌ی کوردستاندا جێگیربن، زیانمه‌ندی یه‌که‌م کێ ده‌بێت؟
کورد خۆی چۆن ده‌توانێت ئه‌و هاوسه‌نگییه بپارێزێت له نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ر و دوو زلهێزه‌ی ناوچه‌که‌دا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
مێزگرد: ئێران و تورکیا له هه‌رێمی کوردستان
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه