توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌مارۆی شاری (کۆبانی)یان داوه که یه‌کێکه له شاره سه‌ره‌کیه‌کانی کوردی سوریا و ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له سنوری تورکیاوه دووره.
کورد له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا بۆ سه‌دان ساڵه له هه‌وڵی هه‌بوونی وڵاتی خۆیاندان یاخود خودموختاریه‌کی گه‌وره و به‌رفراوانتر.
دۆریان جۆنز په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت سه‌رکرده‌ی باڵه چه‌کداریه‌که‌ی په‌که‌که ئاماژه‌ی به کۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ئاشتی کردووه له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی تورکیا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر کوردی سوریا.
له تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) بۆ 30 ساڵه له شه‌ڕدایه له پێناو خودموختاری‌دا.
ئێستا پرۆسه‌یه‌کی ئاشتی له نێوان هه‌ردوو لادا هاتۆته ئاراوه.
ئانکه‌ره ده‌ڵێت هه‌رێمه کوردیه‌که‌ی سوریا له‌ژێر کۆنترۆڵی په‌که‌که‌دایه که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێری ده‌که‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ڕێبه‌ری هه‌ده‌په که داوای له کورد کردووه تا بچن داکۆکی له کۆبانی بکه‌ن، ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی تورکیا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات.
موراد قه‌ره‌یلان: ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت پرۆسه‌ی ئاشتی چیی دی مانای نه‌ماوه.
ئیمرالی
زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان داوای ڕێکخستنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کوردی کرد دژ به ڕێکخراوی میلیشیایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
جه‌نگیز ئاکتار، پسپۆڕی کاروباری کورد له زانکۆی سوله‌یمان شاه له ئه‌ستانبوڵ: کوردی تورکیا هه‌رگیز ناهێڵێت ناوچه‌کانی کوردی سوریا بکه‌ونه ژێر ده‌ستی داعشه‌وه.
سۆلی ئۆزل، نوسه‌ری ستونی سیاسی له ڕۆژنامه‌ی هه‌به‌ر تورک: کورد له سوریا به‌بێ هیچ کۆمه‌کێکی تورکیا ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بنه‌وه و بێ هیچ چه‌ندوچونێکیش تورکیا ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی نه‌یاره‌کانی کورد ده‌کات.
چاو‌دێر ئاگاهی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر تێرۆریستانی داعش سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن به‌سه‌ر کوردی سوریادا ئه‌وا کاریگه‌ریه‌کانی بۆ چه‌ندان ساڵ به‌سه‌ر تورکیادا ده‌که‌ون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
ڕاپۆرتی تورکیا سوریا کورد
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه