سه‌رکرده له‌شکرییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانیه‌کان بۆسه‌ر تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له سوریاشدا ته‌نها سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکرییه که ده‌چێت بۆ ماوه‌یه‌ک درێژه بکێشێت.
ئه‌نجامه‌کانی ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن پشتیوانی بۆ ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئه‌مریکا هه‌ن به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و پشتیوانیه بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریی هه‌بێت دژ به ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
جم مه‌ڵۆن، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتا ئاشکرا نییه ئایا کۆنگرێس ده‌که‌وێته وتووێژکردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیاریکراو بۆ هه‌ڵمه‌تی له‌شکریی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان بۆ سه‌رۆک ئۆباما زۆر گرنگه بتوانێت پشتیوانی کۆنگرێس و ڕای گشتی بپارێزێت بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ئه‌م ڕاپۆرته‌دایه:
ئۆباما و ڕای گشتی ئه‌مریکاییه‌کان
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه