فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستیان کرد به بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریادا.
ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی په‌نتاگۆندا هاتووه به به‌شداری و پشتیوانی 5 وڵاتی عه‌ره‌بی بوون (شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، شانشینی ئوردون، میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب، شانشینی به‌حره‌ین و هه‌روه‌هاش قه‌ته‌ر).
عه‌لی موشعه‌ل، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی چه‌پی کوردی سوریا ده‌ڵێت هه‌ندێک له هێرشه ئاسمانیه‌کان له دوورایی نزیکه‌ی 50 کیلۆمه‌تره‌وه بوون له شاری کۆبانی و ده‌شڵێت کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنیان هه‌بووه بۆ سووک کردنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خستویانه‌ته سه‌ر شاره‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موشعه‌ل له شاری کۆبانیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات ناکۆکی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی سوریادا هه‌بووه و به‌ڵام ئێستا ته‌واوی لایه‌نه‌کان هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ی داعش ده‌یکات دژی هه‌مووانه و ده‌شڵێت ڕه‌وشێک هاتۆته ئاراوه که پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ک بنێن.
عه‌لی موشعه‌ل ده‌ڵێت تا کورد له سوریادا بتوانێت ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر ببینێت بۆ هاوپه‌یمانێتی جیهانی دژی داعش ئه‌وا پێویست به یه‌کخستنی هێزه‌کان ده‌کات و شه‌ڕکردن وه‌ک یه‌ک هێز شان به شانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه).
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
وتووێژ له‌گه‌ڵ عه‌لی موشعه‌ل
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه