به‌هۆی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی به ده‌یان هه‌زار کوردی سوریا ئاواره بوون و به‌ره‌و ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا په‌نایان بردووه که له‌وێ زۆربه‌یان خزم و که‌سوکاریان هه‌یه.
هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه چه‌ندان جار پـێـکدادان ڕوویداوه له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له سه‌ر سنووری نزیک کۆبانی کۆبوونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان عه‌بدوڵڕه‌حمان گۆک که بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی DIHA کارده‌کات وا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه له‌و سنووره ڕووماڵی هه‌واڵه‌کان ده‌کات. خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر وتووێژی له‌گه‌ڵدا کردووه.
ڕاپـۆرتی خه‌جیجان فارقین
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه