چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:11
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

عێراق

ماثیو ئۆلسن: داعش هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کی ده‌سبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی

Matthew G. Olsen ماثیو ئۆلسن
x
Matthew G. Olsen ماثیو ئۆلسن
Balen Salih

چاودێر له‌و بڕوایه‌دان ئێستا ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ده‌رکه‌وتوون و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕژد بۆسه‌ر ولاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیشیان له‌ ناوچه‌که‌دا.

به‌ڕێوبه‌ری نێوه‌ندی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی خۆیان به‌ پێشه‌نگی جیهادیه‌کانی جیهان ده‌زانن.

ماثیو ئۆڵسن ده‌ڵێت داعش له‌ نێو ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌کاندا ماشێنێکی پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ خۆی به‌کارده‌هێنێت و میدیایه‌کی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، بێ له‌ به‌کارهێنانی تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیا، ده‌زگای تری میدیاییشی خستۆته‌ خزمه‌ت خۆیه‌وه‌ بۆ نیشان دان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کار و ڕه‌فتاره‌کانی خۆی.

له‌ لێدوانه‌که‌یدا له‌ نێوه‌ندی بروکینگس  ماثیو ئۆڵسن ده‌شڵێت یه‌کێک له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی تری توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ڕاکێشانی خه‌ڵکه‌ بۆخۆی به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا.

به‌ڕێز ئۆڵسن ده‌ڵێت له‌وه‌تای قه‌یرانی سوریا ده‌ستیپێکردووه‌ زیاتر له‌ 12 هه‌زار که‌سی بیانی چونه‌ته‌ سوریا و له‌ ریزه‌کانی ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌کاندا بوون و ده‌شڵێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ به‌کاربهێنرێن بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپاش.

سه‌رۆکی نێوه‌ندی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی چاره‌سه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ نییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ڵکو پێویست به‌ ستراتیژیه‌تێکی فراوان و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

ڕاپۆرت له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی ماثیو ئۆڵسن
ڕاپۆرت له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێدوانه‌کانی ماثیو ئۆڵسنi
▶ || 0:00:00
... ⇱    
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 

 

 

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  4. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه