سزاکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران
- Share on Facebook
- Share on Twitter
- Share on В Контакте
- Share on Google+
- بۆ هاوڕێـیه‌کی ئیمه‌یڵ بکه
سه‌رۆکی ووڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت تاران ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدات و بۆ کۆمپانیاکانی جیهانی بسه‌لمێنێت ئێران بۆ کاری بازرگانیی جێگایه‌کی ئارامه.
سه‌رۆک ئۆباما ووتیشی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ووڵاته‌کگرتوه‌کان جاک لیۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی 5 وڵاتانی‌دیکه ئه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کییان مۆرکردوه کارده‌کات، بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کراوه چ جۆره سه‌ودا دراویه‌ک ڕێگای پێده‌درێت.
تائیستا ئێران ڕێگای پێنه‌دراوه بگاته سیسته‌می دراویی ئه‌مریکا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌باتی دراوی لاواز سه‌ودا به‌دۆلار بکات.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " پێویست ناکات له‌ڕێگه‌ی سه‌وداکردنه‌وه به‌دۆلار کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن کار له‌ڕێگای دامه‌زراوه دراویه‌کانی ئه‌وروپاوه بکه‌ن. به‌ڵام پێویستی به به‌رده‌وامی ڕوونکردنه‌وه هه‌یه تا کاروبار و ڕێکه‌وتنه‌کان بکه‌وێته سه‌ر ڕێگای خۆی، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم، گرنگه ڕه‌فتاری ئێران خۆی متمانه دروستکات که ئێران جێگایه‌کی ئاسایشه بۆ کاری بارزگانی".
له‌کۆتایی لووتکه‌ی ئاسایشی ناوه‌کی له‌واشنتن ڕۆژی هه‌ینی، سه‌رۆک ئۆباما ووتی " تائێستا ئێران پابه‌ندی نووسراوی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ 6 هێزه جیهانیه‌که بوه، به‌ڵام کاری شه‌ڕپێفرۆشتن له‌وانه‌یه ببێته دروستبوونی مه‌ترسی لای کۆمپانیاکانی ده‌ره‌وه".
سه‌رۆک ئۆباما ووتیشی " کاتێک مووشه‌کی بالستی داهاوێژن و دروشم بۆ کاولکردنی ئیسرائیل ده‌ڵینه‌وه، دڵه‌ڕاوکێ بۆ کۆمپانیاکان دروست ده‌کات، هه‌ندێک مه‌ترسی جێۆسیاسیش هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕوودانی ده‌بینن سه‌ختر ده‌بێت".
ئێران تووڕه‌یی خۆی نیشانداوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی بێگانه که‌ئیستا ڕێگایان پێدراوه له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانی به‌که‌ن، وایان بۆ ده‌رکه‌وتوه که‌به‌بێ به‌شداریی سیسته‌می داراویی ئه‌مریکا ئه‌وکاره‌یان پێناکرێت.
ده‌رباره‌ی ڕێگه‌دان به‌کۆمپانیا بیانیه‌کانی ئێستا بازرگانی ده‌که‌ن و ڕێگه به‌ئێران نادرێت به‌بێ هاوبه‌شی سیسته‌می دراوی ئه‌مریکا ئه‌و کاره‌بکات ئێران نائۆمێدی خۆی ڕاگه‌یاند.