جیهان
-
ی مانگی چوار 26, 2016
سوید لە زانیاریـیەکی عێراق سەبارەت بە شیانی ڕوودانی هێرشێـکی داعش لە ستۆکهۆڵم دەکۆڵێتەوە
دەسەڵاتدارانی سوید لە زانیاریـیەک دەکۆڵنەوە کە لە لایەن کاربەدەسـتانی عێراقەوە پـێـیان گەیشتووە و ئاماژە بە شیانی ڕوودانی هێرشێـکی تێرۆرستی داعش لە پایتەختی سوید دەکات
-
ی مانگی چوار 24, 2016
ڕؤژنامەوانێکی هۆڵەندی لە تورکیا دەستگیر دەکرێت
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ، پۆلیسی تورکیا ڕۆژنامەوانیکی هۆڵەندی لە ماڵەکەی خۆیدا لە تورکیا دەستگیر کرد بە تاوانی ئەوەی لەسەر ماڵپەری تویتەر سووکایەتی بە رەجەب تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا کردبوو.
-
ی مانگی چوار 24, 2016
ڕاپرسییەک سەبارەت بە ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت
سهنتهرى ئاسوده بۆ ڕاپرسی و پهرهپيدانى گهنج له بوارى سياسيدا ڕاپرسيهكى سەبارەت بە ئهنجامدانى ڕیفراندۆم و سهربهخويى ههرێمى كوردستان ئەنجامداوە و تێيدا پێنج ههزار فۆرمى به سهر هاوولاتيانى شارهكانى ههولێر، سلێمانى، دهۆك و ههڵهبجه دابهش كردووه
-
ی مانگی چوار 24, 2016
سەرۆک ئۆباما سەردانی ئەڵمانیا دەکات
سەرۆک ئۆباما کۆتایی بە سەردانەکەی بەریتانیای هێناو گەیشتە ئەڵمانیا لەوێش لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە و وتووێژ لەسەر ئابوری جیهانی، تێرۆرسم و ئاسایشی هەردوو بەری ئۆقیانوسی ئەتلانتیک و ژمارەیەک دۆسێی تریش دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژی سەردانەکەیدا.
-
ی مانگی چوار 24, 2016
هادی ڕەحمان: ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستاندا بەرەو دواوە چووە و پێشێلكاریەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسانیش زیادی كردووە
هادی ڕەحمان ئەندامی بۆردی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی كردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئاماژ بە دۆخی ڕۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستانی عێراق دەكات و لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو و وڵاتانی دەوروبەریش ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان بەرەو دواوە چووە
-
ی مانگی چوار 24, 2016
بەهۆی دوو هێرشی خۆکوژی دەیان کەس لە بەغدا دەکوژرێن
بەهۆی هێرشی خۆکوژی کە هێزکانی ئاسایشی لە دوو گەڕەکی بەغدا کردبوو بە ئامانج بەلایەنی کەم 14 کەس کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.
-
ی مانگی چوار 21, 2016
مینا جاف خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت
رێکخراوی جیهانی کۆمسیۆنی ئافرەتانی پەنابەر (WRC) کە یەکێکە لە ڕێکخراوە جیهانییەکان و بنکەی سەرەکییان لە جنێفەو بنکەیەکیان لە نیۆرکە و لەچەندین وڵاتدا یارمەتی و کار بۆ پەنابەران دەکەن، بەتایبەتی پەنابەرانی ئافرەت...ئەمساڵ خەڵاتێکی جیهانیان بەخشی بە پێنج کەسایەتی جیهانی کە پێکهاتبوون لە مینا جاف، چۆی لایمار خەڵکی میانمار، ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران، حەمدی ئۆلکایا کوردی هەرێمی باکوری کوردستان، ساپ سێ کە فریاگوزاری مرۆییان پێشکەشی پەنابەران کردووە لە قەیرانەکاندا.
-
ی مانگی چوار 20, 2016
له واشنتنهوه سیخهکانی هیند داوای سهرخۆبوون دهکهن
به سهدان خۆپیشندهری سیرتهکان به جلو بهرگی خۆیانهوه لهسهر شهقامی سهرهکی واشنتنی پایتەخت خۆپیشاندانیان بهڕیوه برد، داخوازن له واشنتۆنهوه دهنگیان بگاته کاربهدهستانی هیند تاوهکو ناوچهی پهنجاب سهرخۆبوونیان پێ بدرێت
-
ی مانگی چوار 19, 2016
لە هێرشێـکی چەکداری لە کابولی ئەفغانسـتان 28 کەس گیانیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە 300 برینداردەبن
کۆمەڵێـک چەکدار لە ئەفغانسـتان هێرشیان کردووەتە سەر دەزگایەکی ئاسایشی سەرەکی لە کابولی پایتەخت و لە ئاکامدا بە لای کەم 28 کەس کوژران و زیاتر لە 320 کەسی دیکە برینداربوون
-
ی مانگی چوار 18, 2016
هێرشی موشەکی بۆ سەر سنوری تورکیا کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە
کاربەدەستان و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن چوار موشەک لە سوریاوە گیراوەتە ناوچەیەکی سنوری تورکیا سێ منداڵی سوریای و پیاوێکی سوریای کوژراون و هاووڵاتیەکی تورک و پێنج هاووڵاتی سوریایش بریندار بوون بەهۆی ئەو مەشەکانەی کە لە شارۆچکەی کلسی داوە. ئەو ناوچەیە ئێستا پەنابەرانی سوریایی زیاتر تێدایە بە بەراوەرد لەگەڵ خەڵکی شارۆچکەکە.
-
ی مانگی چوار 17, 2016
کهشتی ئاسمانی کاسینی لهنێوان ئهستێرهکانی واڵایدا سهرچاوهی تۆز دهستنیشان دهکات.
کهشتی واڵایی کاسینی کهلهساڵی 2004هوه تائێستا لهخولگهی ههساری ساتۆرن واته (کهیوان)دا دهسوڕێتهوه بهپێی دوا تۆیژینهوه دهردهخات تۆز لهنیوان ئهستێرهکاندا ههیه.
-
ی مانگی چوار 17, 2016
یەكێک لە 3 مستەشارە دەستگیركراوەکان بۆ دەنگى ئەمەریكا دەدوێت
-
ی مانگی چوار 17, 2016
ڕاپـۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق - بەشی حەوتەم
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە. بەشی عێراقی ڕاپـۆرتەکە لە 69 لاپەڕە پـێکهاتووە و تیایدا باسی ڕەوشی خەڵکی عێراق دەکات لە ماوەی سـاڵی 2015 هەر لە پارێزگای بەسرەوە هەتا پارێزگای دهۆک.
-
ی مانگی چوار 17, 2016
سەدان کەس بەهۆی بومەلەرزە لە ئیکوادۆر گیانیان لەدەست دەدەن
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئیکوادۆر گەیشتە زیاتر لە 233 کەس و بە سەدان کەسی تریش بریندار بوون. جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە خورخێ گلاس داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێنماییەکانی کارمەندانی فریاگوزاری پشتگوێ نەخەن.
-
ی مانگی چوار 17, 2016
نەتانیاهو دەڵێت ئیسرائیل هەرگیز لە بەرزاییەکانی گۆلان دەرناچێت
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەرگیز لە بەرزایەکانی گۆلان ناکشێتەوەو ئەو بەرزاییانەی سەر سنوری سوریا بۆ هەمیشە لە ژێر دەستی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
-
ی مانگی چوار 17, 2016
9 زیندانی گرتوخانەی گوانتانامۆ بەی دەگواسترێنەوە بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە
9 هاووڵاتی یەمەنی لە گرتوخانەی لەشکری ئەمەریکا لە گوانتانامۆ بەی کوباوە گواستراونتەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما فشار دەبات بۆ داخستنی ئەو زیندانە مشتومڕ لەسەرە سەرەڕای ئەوەی بەرهەڵستییەکی زۆر دەکرێت لەلایەن کۆمارییەکانی کۆنگرێسەوە.
-
ی مانگی چوار 17, 2016
ئێران بەڵێن دەدات بەرگری لە وڵاتانی ئیسلامی بکات
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند بەرگری لە وڵاتە ئیسلامییەکان دەکات دژ بە تیرۆرسم و ئیسرائیل لە کاتێکدا سورە لە سەر ئەوەی دراوسێکانی نابێت هەست بکەن هەڕەشەیان لەسەرە.
-
ی مانگی چوار 16, 2016
ڕاپـۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق - بەشی شەشەم
ئازادی ئینترنێت لە میانەی ساڵەکەدا کاربەدەستانی حکومەت هەوڵیان داوە ئەو پەیجانەی فەیسبووک و تویتەر لابدەن کە تیایدا ڕەخنە لە حکومەت گیراوە هەرچەندە ئەوان لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوون.
-
ی مانگی چوار 16, 2016
ئۆپۆزسێۆنی چاد خۆی بۆ دووبارهکردنهوهی ههڵبژاردن ئاماده دهکات.
تائێستا ئاکامی فهرمی ههڵبژاردنی سهرۆکایهتی لهچاد ئهوهی ڕۆژی 10ی مانگی چوار بهڕێوه چوو ڕانهگهێندراوه
-
ی مانگی چوار 16, 2016
یاسادانەرانی عێراقی دەنگەدان لەسەر لابردنی سەرۆکی پەرلەمان دووا دەخەن
یاسادانەرانی عێراق ڕۆژی شەممە دەنگدانیان لەسەر لادانی سەرۆکی پەرلەمان سەلیم ئەلجبوەری دوواخست بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێژەی یاسایی دەنگەکان لە دوهەمین هەوڵیاندا بۆ لابردنی لەم هەفتەیەدا.
-
ی مانگی چوار 16, 2016
ئێران داوا لە ئەمەریکا دەکات کۆنتڕۆل کردنی بانکی کەمبکاتەوە
ئێران دەڵێت فشار دەبات بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا دەستڕاگەیشتنی بە بانکەکانی جگە لە ئەمەریکاش ڕابگات وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنە مێژوویەکەی ساڵی ڕابوردوو لەسەر بەرنامە ناوکییەکانی.
-
ی مانگی چوار 15, 2016
بومەلەرزەیەکی بەهێزتر لە ژاپۆن ڕوودەدات
بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 لەسەر پێوانەی ڕێختەر شەوی هەینی لەسەر شەممە لە باشوری ژاپۆنی دا. ئەمەش نزیکەی 24 کاتژمێر پاش بومەلەرزەیەکی بچووکتر لە هەمان ناوچە بوو کە 9 کەسی تێدا کوژران.
-
ی مانگی چوار 15, 2016
دادگای باڵای بەرازیل بەربەستکردنی بەفەرمی تۆمەتبارکردنی سەرۆکی وڵات رەتدەکاتەوە
دادگای باڵای بەرازیل هەوڵێکی سەرۆکی وڵات دیڵما رۆسێف ی رەتکردەوە کە بە مەبەستی بەربسەتکردنی پرۆسەی بە فەرمی تۆمەتبارکردنی سەرۆکی ئەو وڵاتەیە
-
ی مانگی چوار 15, 2016
شکستی تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی کۆریای باکور هێشتا هەر مایەی نیگەرانیە
شیکاران دەڵێن وا پێدەچێت کە هەوڵیکی شکستخواردووی کۆریای باکور ئەمڕۆ بۆ هەڵدانی موشەکێکی بالستی مەودا مامناوەند شکستێکی لەشکری نەبێت ، بەڵکو بەشێکە لە پێشەڕەوی سروشتی ئەو وڵاتە لە گەشەکردنی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی خۆیدا.
-
ی مانگی چوار 15, 2016
شاندی حکومەتی سوریا دەگاتە ژنێڤ
شاندێکی حکومەتی سوریا ڕۆژی هەینی گەیشتە ژنێڤ بۆ بەشداری کردن لە خولی نوێی وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نەتەوە یەکگرتووەکانی نێوەندگیری دەکات بەو هیوایەی چارەسەرییەک بۆ شەڕی پێنجساڵەی ناوخۆی سوریا بدۆزنەوە.
-
ی مانگی چوار 15, 2016
وەزیری گواستنەوەی بەلژیکا دەستلەکار دەکشێنێتەوە
وەزیری کاروباری گواستنەوەی بەلژیکا دەستی لە کارەکەی کێشاوەتەوە پاش ئەوەی ڕاپۆرتێکی نهێنی یەکێتی ئەوروپا دزەی کردووە و تیایدا باس لە وردەکاری ئەو هەڵە و کەمتەرخەمییانە دەکات کە لە بواری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بروکسلدا هەبووە
-
ی مانگی چوار 13, 2016
کوتانەسەر ئوفیسەکانی موسساک و فۆنسێکا لە پەنەما
هێزەکانی ئاسایشی فیدرال کوتایانەسەر ئۆفیسەکانی یاسایی مۆسساک و فۆنسێکا کە بە چەندین لە کۆمپانیا نهێنیەکانەوە گرێ دراوە لە پەیوەندی بەو ژمارە بانکیانەی پەیوەندی بە رێبەرانی جیهانەوە هەیە.
-
ی مانگی چوار 13, 2016
دەستپێکردنەوەی وتو وێژەکانی ئاشتی سوریا هاوکات لەگەڵ چوونە سەرەوەی توندو تیژیەکان
بریار وایە ئەمرۆ چوارشەممە خولێکی نوێ لە وتو وێژەکانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەری پێنج ساڵەی سوریا لە ژنێیڤ دەست پێبکات، لە دەمێکدا چوونە سەرەوەی توند و تیژیەکان لە ئوستانی حەلەب هەڕەشە لەو ئاگر بەسە نەزۆکە دەکات.
-
ی مانگی چوار 13, 2016
سێ کەس لە ئەڵمانیا دەسـتگیردەکرێن بە تاوانی ڕەوانەکردنی پارە بۆ داعش
کاربەدەسـتانی ئەڵمانیا دەڵێن 3 گەنجیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ناردنی پارە بۆ ئەندامانی داعش و هەروەها پـلاندان بۆ شەڕکردن بۆیان
-
ی مانگی چوار 11, 2016
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی مۆنۆمێنتی هیرۆشیما دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە میانەی سەردانێـکی مێژوویی بۆ شاری هیرۆشیما، تاجە گوڵینەی دانا لەسەر مۆنۆمێنتی قوربانیـیانی بۆردومانە ئەتۆمیـیەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو شارە
-
ی مانگی چوار 10, 2016
پهنهما وهک ووڵاتێک بۆ نهدانی باج زیان دهدات
دوا توێژینهوه ئهوه دهردهخات بهبڕی زیاتر له1.1 ترلیۆن دۆلار باج بهسیستهمی دارایی جیهانی نهدراوه.
-
ی مانگی چوار 09, 2016
جۆن کیری دەگاتە ئەفغانستان
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری گەیشتە ئەفغانستان بە سەردانێک کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو و تیشک دەخاتەوە سەر پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکا بۆ حکومەتی یەکگرتووی نیشتیمانی وڵاتەکە.
-
ی مانگی چوار 09, 2016
هاووڵاتییەکی ئەمەریکای لە سوریا ئازاد دەکرێت
وێنەگرێکی ئەمەریکایی کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە سوریا ڕفێندرا بوو ئازاد کراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناوی وێنەگرەکەی نەدا بەڵام ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆسیا ڕۆڵی هەبووە لە ئازاد کردنەکەیدا.
-
ی مانگی چوار 09, 2016
فڕۆكهكانى هاوپهیمانان بارهگاكانى داعش له باكور و ڕۆژئاواى كهركوک بهچڕى بۆردومان دهكهن
ڕۆژی هەینی فڕۆكهكانى هاوپهیمانان زۆربهى بنكه و بارهگاكانى داعشیان له ڕۆژئاواى كهركوک بۆردومان كرد و ، شهوی ڕابردووش داعش بهدرێژى میحوهرى ڕۆژئاوا جموجۆڵێكى فراوانى ههبووه.
-
ی مانگی چوار 08, 2016
وەزیرێکی پێشووی لوبنان بە تاوانی تیرۆرسم سزا دەدرێت
کاربەدەستانی دادوەری لوبنانی دەڵێن دادگای پێداچوونەوەی لەشکری سزای 13 ساڵ زیندانی داوە بەسەر وەزیرێکی پێشودا بە تاوانی تیرۆرسم.
-
ی مانگی چوار 07, 2016
دکتۆر میران محەمەد: شێوازی ژیان لە ئەمڕۆدا هۆکارن بۆ زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
هەر ساڵە و رێکخراوی جیهانی تەندروستی لە ساڵیادی دامەزراندنی خۆیدا سەنگ دەخاتە سەر نەخۆشیەکی بەربڵاو لە جیهاندا، سەنگو دروشمی ئەم رێکخراوە لەمساڵدا مەسەلەی بەگژداچوونەوەی نەخۆشی شەکرەیە ئەوەی هەتا دێت ژمارەی توشبووانی لە زیادبووندایە.
-
ی مانگی چوار 07, 2016
پـۆلیسی دانمارک 4 کەس دەسـتگیردەکات کە گومان دەکرێت داعش بن
کاربەدەسـتانی دانمارک دەڵێن 4 کەس لە نزیک کۆپـنهاگنی پایتەخت دەسـتگیرکروان کە گومان دەکرێت داعش لە سوریاوە ڕەوانەی کردبن بە مەبەستی ئەنجامدانی توندوتیژی
-
ی مانگی چوار 06, 2016
تورکیا بە نیازی سەرکوتکردنی هەندێ هاووڵاتیانە لە پەیوەندی بە تیرۆریسمەوە
تورکیا بە نیازی پێکهێنانی یاسایەکی نویە بۆ سەندنەوەی ناسنامەی هاووڵاتیبوون لەو تورکانەی کە لە تیرۆریسم پشتێوانی دەکەن.
-
ی مانگی چوار 06, 2016
سەرۆک وەزیری ئایسلەند بۆ ماوەیەکی کاتی کنار دەگرێت
سەرۆک وەزیری ئایسلەند دەڵێت ئەو هێشتا دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە وەکو لە پێشدا راگەینداربوو، بەڵام تەنها پێشنیاری کردووە کە جێگری سەرۆکی پارتەکەی بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراوو لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
-
ی مانگی چوار 06, 2016
ئەو شەرکەرەی النوسرە کە دڵی سەربازێکی سوری خوارد کوژرا
رێکخراوەیەکی چاودێری مافەکان دەڵێت شەرکەرێکی سوری کە لە ڤیدیوەکەی ترسناک و دڕندەدا دەرکەوت و دڵی سەربازێکی سەر بە رژیم دەبرێ و پاشان دەیخوات، لە لایەن سەرهەڵداوانێکی بەرهەڵستەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
-
ی مانگی چوار 06, 2016
تورکیا دادگایی رادیکاڵێکی چەپ دەکات بە هۆێ کوشتنی بیلۆنێرێکەوە 20 ساڵ پێش
تورکیا لە رۆژی چوارشەممە دەست بە دادگاکردنی میلیتانێکی چەپی کرد سەبارەت بە تیرۆرکردنی کارفەرمایەک 20 ساڵ لەمەوپێش کە تا ئێستا یەکێک لە هەرە بەدناوترین تیرۆرکردنەکاندایە.
-
ی مانگی چوار 06, 2016
ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست ڕێکدەکەون
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت هێزەکانی لە دەوروبەری ناوچەی ناگۆرنۆ- کاراباخ پابەندی ئاگربەست دەبێت
-
ی مانگی چوار 05, 2016
هێزەکانی عێراقی ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەخت دەبنەوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەیەکی ژێر دەستی داعش
هێزەکانی عێراقی ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەختی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دەبنەوە لە کاتێکدا هەوڵی چونە نێو سەنتەری شارۆچکەی هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەدەن.
-
ی مانگی چوار 05, 2016
لۆردێکی جەنگ لە ئەفغانستان مەرجی بۆ ئاشتی لەگەڵ کابول دەگۆڕێت
یاریدەدەرێكی یەکێک لە لۆردەکانی جەنگ لە ئەفغانستان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند مەرجی سەرەکی لاداوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی زیاتر لە 40 ساڵەی دژ بە کابول. بە پێی وتەکانی ئەمیر کەریم کاربەدەستێکی پارتی حزبێ ئیسلام، گوڵبەدین حیکمەتیار چیتر داوا ناکات تەواوی سەربازە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە.