سهرهکی
وەزیرێکی پێشووی لوبنان بە تاوانی تیرۆرسم سزا دەدرێت
- Share on Facebook
- Share on Twitter
- Share on В Контакте
- Share on Google+
- بۆ هاوڕێـیهکی ئیمهیڵ بکه
کاربەدەستانی دادوەری لوبنانی دەڵێن دادگای پێداچوونەوەی لەشکری سزای 13 ساڵ زیندانی داوە بەسەر وەزیرێکی پێشودا بە تاوانی تیرۆرسم.
کاربەدەستەکان دەڵێن مشێڵ سەماحە وەزیری پێشووی ڕاگەیاندن و هاوپەیمانی نزیکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد دەخرێتە زیندانەوە هەتا باقی سزاکەی تەواو بکات.
ئەو کاربەدەستانە ڕۆژی هەینی ئەم ڕاگەیاندنەیان داوە.
سەماحە لە ساڵی 2012 دەستگیر کرا و پێشتر لەلایەن دادگای لەشکری لوبنانەوە بە تاوانی پیلانگێران بۆ تەقینەوەیەک بە فەرمانی سوریا تاوانبار کرابوو. پارەکە سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دادگا لە مانگی 1 بە متمانەی دارایی 100 هەزار دۆلار ئازادی کرد. ئە ڕێگەی پێ نادرا لە وڵات دەربچێت و دادگایی کردنی دەستیپێکردەوە.
سزا نوێیەکەی لەلایەن سیاسەتمەدارانی دژە سوریاوە پەسەند کرا.