دووشه‌ممه‌, 28 ی مانگی سێ, 2016 کاتی واشنتن 07:45
لیستی ئۆدیۆکان
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 نمایشێـکی ژنانی شانۆکار لە سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی ژناندا
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

    سه‌ره‌کی

    داعش بە بەکارهێنانی کیمیایی تاوانبار دەکرێت

    x
    دڵشاد ئه‌نوه‌ر

    بەرپرسانى ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوك ، دەڵێن بەهۆى ئەو بۆمبانەى كە داعش لەدژیان ئەنجامی داوە و گومان دەكرێت مادەى كیمیاییان لەگەڵ بێت ، هێشتا ژمارەیەكى زۆر لە دانیشتوانى ناحیەكە لەنەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە و لەژێر پشكنینى پزیشكیدان.

    نازم كەهیە ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى تازە ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" تا ئێستا 866 كەس ڕەوانەى نەخۆشخانە كراون و منداڵێكى تەمەن 3 ساڵیش گیانى لەدەستداوە".

    لە کۆتایی هەفتەی ڕابوردوودا داعش زیاتر لە 40 بۆمبى ئاراستەى ناحیەى تازە كرد و ، بەپێى وتەى بەرپرسانى ناحیەكە پشكنینى تیمە بیانییەكان سەلماندوویانە كە بۆمبەكان كیمیاییان لەگەڵدا بووە.

    سۆران جەلال بەرێوەبەرى بەرگرى شارستانى ناحیەى تازە و یەكێك لەوانەى كەبەهۆى بۆمبەكانەوە توشى تەنگەنەفەسى بووە، ئاماژەى بەوەكرد بۆمبەكان بەشێک لە دانیشتوانى ناحیەكەى توشى ڕشانەوە و تەنگەنەفەسى وسوتانی پێست كردووە.

    ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوک كە زۆرینەى دانیشتوانەكەى توركمانى شیعە مەزهەبن

     ، تەنها 5 كیلۆمەتر لەگوندى بەشیرەوە دوورە كە گەورەترین گوندى پارێزگاى كەركوكە و تائێستا لە ژێر دەستى داعشدایە.

    ڕاپۆرتی دڵشاد ئەنوەر
    ڕاپۆرتی دڵشاد ئەنوەرi
    ▶ || 0:00:00
    ... ⇱  
    • MP3 - 2.1MB
    • MP3 - 1.0MB
     
     
    X

     

    بابه‌تی زیاتر له‌ لایه‌ن ئه‌م هاوکاره‌‌

    •  فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق باس لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی پـێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە کەرکوک دەکات
    •  كه‌ركوك: داعش له ‌ڕێگه‌ى 5 خۆكوژه‌وه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌
    •  پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکدەشکێنێت
    •  چەند سەرچاوەیەک: داعش به‌ "كیمیایى" له‌ ناحیه‌ى تازه‌ى باشورى كه‌ركوک ده‌دات
    •  ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک داوا دەكات لەو پارەیەى لە فەرمانبەران دەبڕێت بەشى پێشمەرگە بدرێت
    بابه‌تی زیاتر
    1.  مۆژده مۆعته‌سه‌م: کچه‌که‌م له ناو به‌فره‌که‌دا له باوه‌شمدا گیانیدا
    2.  ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌ کوردستانی ئێران
    3.  محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە بڕیار لە دەست هەمو حزبەکانی کوردستان بسەندرێتەوە
    4.  کامه‌ران ئیسحاق په‌ری: ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌سه‌ری هاتوه‌ زیندووبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ستانه‌وه‌ نیه‌.
    5.  د. هێڤا په‌ناهی: دۆستایه‌تی ڕوسیا و ئه‌مریکا له‌پرسی کوردا مسۆگه‌ر نه‌بێت، گه‌لی کورد 100 ساڵی ده‌وێت بگاته‌ ئاواتی خۆی.
    Tweets by @VOA_Kurdish
     
     

    به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

    ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه