دووشه‌ممه‌, 28 ی مانگی سێ, 2016 کاتی واشنتن 07:08
لیستی ئۆدیۆکان
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 نمایشێـکی ژنانی شانۆکار لە سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی ژناندا
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

    سه‌ره‌کی

    بەهۆی هێرشی ئاسمانی تورکیا 67 ئەندامی پەکەکە دەکوژرێن

    x

    ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت لەشکر چەند هێرشێکی ئاسمانی دژ بە سەرهەڵداوە کوردەکان لە ناو باکوری عێراق ئەنجام داوەو بەلایەنی کەم 67 چەکدار کوژراون.

    ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشەوە دەڵێت، 14 فڕۆکەی جۆری F-16  و F-4 لەو هێرشەی ڕۆژی 9ی مانگی 3 بەشدار بوون کە گوایە عەمبارێکی چەکوتەقەمەنی پەکەکەی تێدا لەناو براوە.

    ئاژانسەکە دەڵێت لەو هێرشانەدا 5 ناوچەی باکوری عێراق  لە ناویاندا چیای قەندیلیش بۆردومان کران.

    فڕۆکەکانی تورکیا لە مانگی 7وە  بە بەردەوامی بنکەکانی پەکەکە لە باکوری عێراق بۆردومان دەکەن لەو کاتەوەی کە پرۆسەی ئاشتی حکومەتی تورکیا و پەکەکە تێکچوو.

    پەکەکە کە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەتۆنۆمی بۆ کورد دەکات لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەلەم دەدرێت.

    1.  مۆژده مۆعته‌سه‌م: کچه‌که‌م له ناو به‌فره‌که‌دا له باوه‌شمدا گیانیدا
    2.  ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌ کوردستانی ئێران
    3.  محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە بڕیار لە دەست هەمو حزبەکانی کوردستان بسەندرێتەوە
    4.  کامه‌ران ئیسحاق په‌ری: ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌سه‌ری هاتوه‌ زیندووبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ستانه‌وه‌ نیه‌.
    5.  د. هێڤا په‌ناهی: دۆستایه‌تی ڕوسیا و ئه‌مریکا له‌پرسی کوردا مسۆگه‌ر نه‌بێت، گه‌لی کورد 100 ساڵی ده‌وێت بگاته‌ ئاواتی خۆی.
    Tweets by @VOA_Kurdish
     
     

    به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

    ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه