دووشه‌ممه‌, 28 ی مانگی سێ, 2016 کاتی واشنتن 08:18
لیستی ئۆدیۆکان
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 نمایشێـکی ژنانی شانۆکار لە سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی ژناندا
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

    سه‌ره‌کی

    کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

    x
    ئه‌حمه‌د زێباری

    پاش کۆبونەوە ڕاگەێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوکردەوە‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر چەندین بنەمای بنەڕەتی بۆ چارەسەر و بەرەوپیرەوە چوونی داخوازییەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان كۆک بوون.  سەرەڕای بوونی هەندێ جیاوازی لە بیروبۆچوون، جەخت لەسەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگیی نێوانیان و پارتەكانی تر كرایەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار درا كە بۆ وردكردنەوەی هەموو ئەو خاڵانەی باسیان لێوە كراوە بەرنامە و ڕێگەچارە دابنرێت و بە هاوكاریی هەموو لایەک و بە یەك هەڵوێستی هەنگاوی پراکتیکی بنرێت بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە و بەكارخستنەوەی پارلەمان و پتەوكردنی كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستان. عه‌بدوڵا وه‌رتێ وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " حه‌قیقه‌ت خه‌ڵكی كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ و بێ ئه‌نجامبوونی كۆبوونه‌وه‌كان نیگه‌ران بوون بۆیه‌ پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌ جدی بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و واز له‌ موجاملات و واز له‌ هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بهێنن".

    لە‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا باسی یادی 25 ساڵەی ڕاپەڕینی باشووری كوردستان دژی ڕژێمی بەعس و هه‌روه‌ها رێككەوتننامەی ئازاری 1975ـی نێوان شای ئێران و سەددام  و هەروەها سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ر داعش كراوه.‌

    پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێر ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

    کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی
    کۆبونەوەی یەکێتی و پارتیi
    ▶ || 0:00:00
    ... ⇱  
    • MP3 - 3.4MB
    • MP3 - 1.7MB
     
     
    X

     

     

     

    بابه‌تی زیاتر له‌ لایه‌ن ئه‌م هاوکاره‌‌

    •  ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
    • ئۆپه‌راسیۆنی به‌رایی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستی پێکرد
    •  مه‌سعود بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کۆدەبنەوە
    •  ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانی عێراق لەسەر کێشەی زەوی ده‌كوژرێت
    •  حزبی سۆشیالیست بەهۆی کێشەی دارایی کۆمەڵێـک بارەگای خۆی دادەخات
    بابه‌تی زیاتر
    1.  مۆژده مۆعته‌سه‌م: کچه‌که‌م له ناو به‌فره‌که‌دا له باوه‌شمدا گیانیدا
    2.  ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌ کوردستانی ئێران
    3.  محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە بڕیار لە دەست هەمو حزبەکانی کوردستان بسەندرێتەوە
    4.  کامه‌ران ئیسحاق په‌ری: ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌سه‌ری هاتوه‌ زیندووبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ستانه‌وه‌ نیه‌.
    5.  د. هێڤا په‌ناهی: دۆستایه‌تی ڕوسیا و ئه‌مریکا له‌پرسی کوردا مسۆگه‌ر نه‌بێت، گه‌لی کورد 100 ساڵی ده‌وێت بگاته‌ ئاواتی خۆی.
    Tweets by @VOA_Kurdish
     
     

    به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

    ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه