دووشه‌ممه‌, 28 ی مانگی سێ, 2016 کاتی واشنتن 08:34
لیستی ئۆدیۆکان
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 نمایشێـکی ژنانی شانۆکار لە سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی ژناندا
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

    هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - گفتوگۆکان

    له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: ڕیفۆرمخوازانی ئێران دەتوانن چی بکەن/ ئاگربەستی سوریا بەرەو کوێ

    x
    Balen Salih

    له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) دوو ته‌وه‌ر باس ده‌کرێن.

    یه‌که‌م: ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران
    ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی بوونه‌وه‌ زۆرترایه‌تی له‌ مه‌جلیسی شورای وڵاته‌که‌دا. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م نوێنه‌ره‌ نوێیانه‌ ده‌توانن چی بکه‌ن تا وه‌ک جیاوازییه‌ک ببینرێت له‌گه‌ڵ مه‌جلیسی شورایه‌کدا که‌ کۆنه‌پارێزان تیایدا زۆرینه‌ بوون؟

    هیدایەت قادری
    x
    هیدایەت قادری

    کاردانەوەکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی وڵاتەکە و لەسەر ئاستی دەرەوەییش سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران جۆراوجۆرن. هەندێک بە ئاماژەیەک لێی دەڕوانن بۆ خواستی گەلانی ئێران بۆ کرانەوە بە ڕووی وڵاتانی ڕۆژئاوادا، لە دەمێکدا هەندێکی تریش لەوبڕوایەدان هیچ هەڵبژاردنێک لە ئێراندا ناتوانێت گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بە دوای خۆیدا بێنێت.

    بۆ له‌ ئێستادا ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت ڕیفۆرمخوازان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنن؟ ئایا ده‌توانن چی بکه‌ن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێرانی سه‌روه‌ختی سه‌رۆکایه‌تی موحه‌مه‌د خاته‌می؟

    کورد به‌ تایبه‌تی و گه‌لانی ئێرانیش به‌گشتی چ ده‌ستکه‌وتێکیان ده‌بێت له‌م وه‌ک ده‌گوترێت ئاڵوگۆڕه‌ سیاسیانه‌دا؟

    (هیدایه‌ت قادری) شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌.

    بەشی یەکەمی لەگەڵ ڕووداوەکاندا : ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئێران
    بەشی یەکەمی لەگەڵ ڕووداوەکاندا : ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئێرانi
    ▶ || 0:00:00
    ... ⇱  
    • MP3 - 12.7MB
    • none - 38.2MB
    • MP3 - 6.4MB
     
     
    X

     

    دووهه‌م: ئاگربه‌ست له‌ سوریادا
    ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ له‌ سوریا به‌ڵام به‌ ژماره‌یه‌ک ئه‌گه‌ری گه‌وره‌وه‌.

    هەر لە دەستپێکی ئەم ئاگربەستەوە تا ئێستا وەک سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەکەن دەیان پێشێلکاری لە بەندەکانی ئەم ئاگربەستەدا کراون، هەر بۆیەشە بە گومانەوە لێی دەڕوانرێت لەوەی بتوانێت ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.

    شەلال گەدۆ
    x
    شەلال گەدۆ

    یەکێک لەو سەرنجانەی تر هەن لەسەر ئەم ڕێککەوتنی ئاگربەستە لە سوریا ئەوەیە ئەگەر هاتوو ڕێککەوتنەکە بە تەواوی شکستی هێنا چ پلانێکی تر هەیە تا جێی بگرێتەوە، و ئایا هیچ پلانێکی ئامادە هەیە؟
    ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ چین ئاگربه‌ستی سوریا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌؟
    ئه‌م ئاگربه‌سته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کێیه‌؟

    کورد له‌ سوریادا چۆن ده‌توانێت ئه‌م ئاگربه‌سته‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربهێنێت؟

    ئایا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌ره‌ی نوسره‌ و ڕێکخراوه‌ جیهادیه‌کانی تر ڕێگه‌ده‌ده‌ن ئاشتی له‌ سوریادا بێته‌ ئاراوه‌؟

    (شه‌لال گه‌دۆ) سکرتێری پارتی چه‌پی دیموکرات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

    بەشی دووەمی لەگەڵ ڕووداوەکاندا : ئاگربەست لە سوریا
    بەشی دووەمی لەگەڵ ڕووداوەکاندا : ئاگربەست لە سوریاi
    ▶ || 0:00:00
    ... ⇱  
    • MP3 - 12.1MB
    • none - 36.4MB
    • MP3 - 6.1MB
     
     
    X

     

     

    1.  مۆژده مۆعته‌سه‌م: کچه‌که‌م له ناو به‌فره‌که‌دا له باوه‌شمدا گیانیدا
    2.  ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی خه‌باتی چه‌کداری له‌ کوردستانی ئێران
    3.  محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە بڕیار لە دەست هەمو حزبەکانی کوردستان بسەندرێتەوە
    4.  کامه‌ران ئیسحاق په‌ری: ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌سه‌ری هاتوه‌ زیندووبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ستانه‌وه‌ نیه‌.
    5.  د. هێڤا په‌ناهی: دۆستایه‌تی ڕوسیا و ئه‌مریکا له‌پرسی کوردا مسۆگه‌ر نه‌بێت، گه‌لی کورد 100 ساڵی ده‌وێت بگاته‌ ئاواتی خۆی.
    Tweets by @VOA_Kurdish
     
     

    به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

    ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه