سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران دەڵێت بە سەرکەوتووانە هەندێک لەو پارانەی کە پێشتر سڕ کرابوون گواستۆتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی سزاکان بە تەواوەتی هەڵگیراون بە پێی ڕێککەوتنە ناوکییەکە.
تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە زاری وەلیوڵا سەیفەوە ڕادەگەیەنێت ئێران سەرمایەکانی لە بانکەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوورەوە گواستۆتەوە بۆ بانکەکانی تری لە ئەڵمانیا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەڵام زانیاری لەسەر بڕی پارەکە نەداوە.
سەیف دەڵێت هەڵگرتنی سزاکان ڕێگا دەدات بە ئێران دەسیڕابگات بە 32 ملیار دۆلاری لە دەرەوەی وڵات.
سەرۆک حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئێستا کە سزاکان هەڵگیراون پێویستە ئێران هەوڵەکانی دووهێند بکات بۆ ئەوەی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی ڕابکێشێت و ئابوری خۆی ئازاد بکات.