نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا داوای له حکومه‌تی تورکیا کرد ڕێگه به‌و که‌سانه بدات که ده‌یانه‌وێت خۆبه‌خشانه له تورکیاوه به‌ره‌و کۆبانی بڕۆن بۆ به‌رگریکردن له کوردی سوریا.
ستیفان دی مستۆرا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ژنێڤ بۆ په‌یامنێران لێدوانی دا و گوتی پـێویسته به هانای کۆبانیـیه‌وه بچن که هێشتا 500 بۆ 700 که‌سی سیڤیلی تیادا ماوه و ژماره‌یه‌کیان که‌سانی به ته‌مه‌نن. هه‌روه‌ها گوتی ده‌وری 10 بۆ 13 هه‌زار که‌سیش له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا و تورکیا گیریان‌خواردووه.
پاشان باسی له هه‌ردوو کۆمه‌ڵ کوژی ڕوه‌ندای سـاڵی 1994 و سربرنیتسای بۆسنای سـاڵی 1995 کرد و داوای له جیهان کرد نه‌هێڵن کاره‌ساتێـکی دیکه ڕووبداته‌وه.
ئه‌م دیپـلۆماته ئیتالیـیه سویدیـیه که له مانگی حه‌وته‌وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ قه‌یرانی سوریا دانرا، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی " ئه‌گه‌ر کۆبانی بکه‌وێته ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش هه‌موو ده‌زانین چی ده‌که‌ن. بێ گومان ده‌که‌ونه خه‌ڵک سه‌ربڕین، بۆیه کاتێـک مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل هه‌بێت ئێمه نه ئه‌توانین و نه ئه‌شبێت بێ ده‌نگ ببین."
دواتر گوتی ئه‌گه‌ر بێت و یارمه‌تی کۆبانی نه‌درێت، ئه‌وا ده‌که‌وێته ده‌سـتی داعشه‌وه.