عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت شاره‌که له ده‌سـتی خۆیاندایه و هێزه‌کانیان به توندی به‌رگری له شاره‌که‌یان ده‌که‌ن و هێشـتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز شێخ حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها گوتی شه‌وی ڕابردوو داعش له حه‌له‌ب و ڕه‌ققه و جه‌رابلس و مونبج هێزی هێناوه به‌و هیوایه‌ی کۆنترۆڵی شاره‌که بکات، به‌ڵام هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌سه‌ر زه‌وی لێـیان داون و هه‌روه‌هاش فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئاسـمان، به‌وه‌ش ئه‌م هه‌وڵه‌ی دیکه‌ی داعش شـکستی هێناوه.
دواتر سوپاسی هاوپه‌یمانانی کرد بۆ ئه‌و پشـتیوانیـیه ئاسـمانیـیه‌ی لێـیان ده‌که‌ن و داوای کرد هێرشی توندتر ئه‌نجام بده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا گوتی داعش توانیویه‌تی زیاتر له سێ به‌شی شاری کۆبانی کۆنترۆڵ بکات که هه‌رچه‌نده ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی توندی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه زارا مستۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ڕاسته داعش توانیبووی بگاته هه‌تا ئاسایشی شاره‌که، به‌ڵام پاشان به توندی لێی دراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه. ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که بووه به شه‌ڕی لێدان و کشانه‌وه و ساتبه‌سات ده‌گۆڕێت.
وتووێژی عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه