چوارشه‌ممه‌, 12 ی مانگی یازده‌, 2014 کاتی واشنتن 06:09
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 9 ی یازده‌ی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان / کۆبانی

ڕه‌هه‌ندی پـێشـهاته‌کان: کۆبانێ و بێده‌نگی تورکیا!

x
مۆعته‌به‌ر شێروانی

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ فراکسیۆنی هه‌ده‌په‌ فه‌یسه‌ل ساری یه‌لدز ده‌ڵێت گه‌لی کۆبانێ له‌ ژێر بارێکی سه‌ختدایه‌ و ئه‌گه‌ر چه‌کیشیان که‌م بێت، لاوازیش بن، خۆڕاگری بێ وێنه‌یان نیشانداوه‌. ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای  نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازێت پێشی کۆمه‌ڵکوژی بگرێت، ده‌بێت خۆ ده‌ڕۆشی کۆبانێ وه‌ر‌بدات.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی کۆبانێ، چالاکوان عه‌لا ئۆسۆ له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌ ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" ده‌کرد گوتی ژیانی گه‌لی ئێمه‌ ده‌مه‌ترسیدایه‌ و نابێت کۆمه‌ڵگا‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ چاوی تورکیاو ئه‌ر‌دوغان بڕوانیته‌ ئێمه‌.  ئه‌و گوتیشی خه‌ڵکی کۆبانێ سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌کات له‌به‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی کردویانه‌ته‌ سه‌ر ئامانجه‌کانی داعش.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ دیاربه‌کر به‌شداری له‌ به‌رنامه‌که‌دا کرد گوتی حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی(مه‌به‌ست تورکیا) که‌ باسی دیموکراسی ده‌کات پێویست بوو ناسک بوونی باری کورده‌کانی وه‌به‌رچاو گرتبایه‌ له‌ کاتێک پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام حکومه‌ت ئه‌مانه‌ی نه‌خسته‌ به‌رچاو.  خه‌جیجان فارقین ده‌شڵێت پارته‌ ئیسلامییه‌کانیش خۆیان کردۆته‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌تی حکومه‌ت و ئه‌وه‌ش له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا دووبه‌ره‌کی و هێڵی سووری دروست کردوون.

ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کان
ره‌هه‌ندی پێشهاته‌کانi
▶ || 0:00:00
... ⇱    
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 

  1.  سه‌بری به‌همه‌نی: کورد له‌ کۆبانی له‌ جیاتی هه‌موو جیهان دژی توندره‌ویی شه‌ر ده‌کات
  2.  موسته‌فا شه‌ڵماشی: ئێران سه‌رچاوه‌ی تێرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌شیه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی داعش
  3. هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ شه‌قامێـکی کۆبانی له‌ ژێر ده‌سـتی داعش ڕزگار ده‌که‌ن
  4.  مه‌سعود مه‌ناف: تورکیا کاریگه‌ری هه‌بوه‌ که‌ ئوپوزسیۆنی سوریا شه‌ری داعشی نه‌کردووه‌
  5.  حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه