سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات و ۆێیان ده‌ڵێت "مه‌یدانی جه‌نگ جێبهێڵن ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تتان هه‌بوو".
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆک ئۆباما چه‌ند کاژمێرێک پاش دووه‌م گه‌ڕی هێرشه ئاسمانیه‌کان هات بۆسه‌ر مۆڵگاکانی تێرۆریستان له سوریادا.
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین
هه‌ر له‌و وتاره‌یدا سه‌رۆک ئۆباما لۆمه‌ی قه‌یران و ناکۆکیه ئاینزاییه‌کانی کرد و به زه‌مینه خۆشکه‌ری دانا بۆ دروستبوونی ڕێکخراوێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری عێراق و سوریاشدا.
میوانه‌کانی مێزگرد:
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، سیاسه‌تمه‌داری ئیسلامی
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی
سه‌رۆک ئۆباما به ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهانی گوت که جیهان له‌به‌رده‌م دووڕییانێکی شه‌ڕ و ئاشتیدایه و به سوربوونیشه‌وه جه‌ختی له سه‌رکردایه‌تی کردنی هاوپه‌یمانێتی جیهانیی کرده‌وه بۆ له‌ناوبردن و تێکشکاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که به "تۆڕی مه‌رگ" ناودێری کرد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ده‌شڵێت ئه‌م ڕێکخراوه ئاژاوه و کاره‌ساتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێناوه‌ته ئاراوه و هۆکاریشه که جارێکی تر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا په‌نابباته‌وه به‌ر ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
مێزگرد: سه‌رۆک ئۆباما و جیهانی ئیسلامی و داعش
- لیستی بابه‌ته‌کان
- دابه‌زێنه