سێشه‌ممه‌, 26 ی مانگی هه‌شـت, 2014 کاتی واشنتن 17:59
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 حه‌ماس له‌ نێوان وێرانبوونی غه‌ززه‌ و ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتن
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

له‌ شه‌ڕی نێوان میلیتانه‌کانی لیبیا 47 که‌س ده‌کوژرێن

x
VOA News

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا ده‌ڵێت به‌ هۆی شه‌ڕ و پـێکدادانی نێوان میلیتانانی دژ به‌یه‌ک، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌ ته‌رابلوسی پایته‌خت 47 که‌س له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا کوژراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیدا له‌ دره‌نگانێکی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ به‌وه‌ش کرد سه‌رباری ئه‌و کوژراوانه‌ 120 که‌سیش برینداربوون، ده‌شڵێت هێشتا راپۆرتی ته‌واوی ئاماری کوژراو و برینداری به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌ی که‌ بۆ یه‌ک هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پـێناو کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌رابلوس، له‌ نێوان میلیتانانی به‌هێزی شاری زنتانه‌ ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی فرۆکه‌خانه‌که‌ ده‌که‌ن و میلیتانانی ئیسلامی که‌ له‌ شـاری مسراته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوسه‌وه‌ هاتوون. شه‌ڕه‌کان ده‌سـتیانپـێـکرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌سـتێـک له‌ نێوانیان شـکستی هێنا.

  1.  شلێر باپیری: داعش ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می جێبه‌جێکردنی جیهادی نیکاح بووه‌ هێنده‌ به‌ ته‌نگ هیچ شتێکی تره‌وه‌ نییه‌
  2. به‌ریتانیا چه‌ک ده‌داته‌ کورده‌کان
  3. ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت چه‌ک نادات به‌ په‌که‌که‌
  4. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌ دژی بۆردومانی داعش هۆشـداری ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریکا
  5.  هاوسۆزی خه‌ڵکی مه‌هاباد و ده‌ورووبه‌ر بۆ کورده‌کانی شنگال
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه