دووشه‌ممه‌, 25 ی مانگی هه‌شـت, 2014 کاتی واشنتن 22:48
هه‌مه‌ڕه‌نگ

 جیهان له‌ 60 چرکه‌دا
 وێنه‌ی 25 ی هه‌شتی 2014
 یوتیوبی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا

هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان - گفتوگۆکان

مێزگرد: یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان

x
Balen Salih

بۆ دواجار په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێمی په‌سه‌ند کرد.

په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان مشت و مڕێکی تری به‌ دوای خۆیدا دروستکردووه‌.

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
x
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

هه‌ندێک له‌ په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندکردنی ئه‌م به‌رنوسه‌ به‌ ده‌ستکه‌وت داده‌نێن، له‌ ده‌مێکدا هه‌ندێکی تریش به‌ هه‌نگاوێکی گرنگ لێی ناڕوانن.

گه‌لێک که‌س ڕایان وایه‌ به‌ر له‌ بودجه‌ی حیزبه‌کان ده‌بووایه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێم بڕیاری سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدایه‌ و ئه‌م دۆسێیه‌ی بکردایه‌ته‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کی له‌ ده‌مێکدا فه‌رمانبه‌ر هه‌ن به‌ گیرفانی به‌تاڵه‌وه‌ جه‌ژنیان کردووه‌.

به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری دوو پسپۆڕی سیاسی ده‌کات له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین:

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

ئه‌مین فه‌ره‌ج

لێره‌دا ژماره‌یه‌ک پرسیار پێویسته‌ بکرێن، له‌وانه

ئایا په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم ئه‌رکێکی به‌ په‌له‌ بوو؟

ئه‌مین فه‌ره‌ج
x
ئه‌مین فه‌ره‌ج

ئایا دابه‌شکردنی بودجه‌ به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ دابه‌شکردنێکی یه‌کسانانه‌ بووه‌ به‌ پێی ڕێژه‌ یان به‌پێی ژماره‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان؟

ئایا دروسته‌ دانی دارایی به‌ حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناوبنرێت بودجه‌؟ که‌ ناوی بودجه‌ی لێده‌نرێت، ئیدی وه‌ها پێویست ده‌کات خه‌رجکردنه‌که‌شی له‌ ژێر چاودێریدا بێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ ده‌کرێت؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

مێزگرد: یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان
مێزگرد: یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کانی کوردستانi
▶ || 0:00:00
... ⇱
 
🔇
X
  • دابه‌زێنه‌

 

 

 

  

  1.  مێزگرد : جه‌نگی چاڵدێران پاش 500 ساڵ
  2.  شلێر باپیری: داعش ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می جێبه‌جێکردنی جیهادی نیکاح بووه‌ هێنده‌ به‌ ته‌نگ هیچ شتێکی تره‌وه‌ نییه‌
  3. جیهادییه‌کان گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی سه‌ربازه‌ لوبنانییه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌
  4.  مونیره‌ فه‌یزه: کۆمه‌ک کردنه‌کان بۆ ئاواره‌کانی شنگال ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌
  5. ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت چه‌ک نادات به‌ په‌که‌که‌
Tweets by @VOA_Kurdish
 
 

به‌ خۆڕایی به‌ ته‌له‌فون گویبیستی به‌رنامه‌کانمان بن!

ئاپی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ مۆبایل و پـۆرتاڵ دابه‌زێنه