ئاژانسی میدیای فه‌رمی میسر ده‌ڵێت سێ میلیشیای گومانبار له شارۆچکه‌یه‌ك له باشووری قاهیره کوژران له‌و ده‌مه‌ی بومبێکی که پێیان بوو به هه‌ڵه له ماشێنه‌که‌یاندا ته‌قییه‌وه.
ده‌زگای مینا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شارۆچکه‌ی ئه‌لسه‌ف له پاریزگای ئه‌لجیزه ڕۆی‌دا .
جیی باسه به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی میسر بۆ خراپکاره ئیسلامییه‌کان له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا چڕتر بۆته‌وه به‌تایبه‌تی داوا ئه‌وه‌ی له‌شکر سه‌رۆکی ئیسلامی موحه‌مه‌د مورسی له مانگی 7 ی ڕابردوودا له‌کارخست.
ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس که کۆمه‌ڵیکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن، له‌وه‌تای ساڵی پاره‌وه، به‌رپرسیاریتیان له ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆکوژی له ناو میسر راگه‌یاندووه.