په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌و پـرۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆی پـێشـنیارکرابوو به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌خۆشکردن له به‌رده‌م پـرۆسه‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیادا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یاسادانه‌رانی تورکیا به ده‌نگی 237 ئه‌ندام به‌رامبه‌ر 37 ده‌نگ پـرۆژه یاساکه‌یان په‌سه‌ندکرد.
به‌پـێی یاساکه حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت ڕێوشوێنی پـێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرێته‌به‌ر، له بواره‌کانی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و مافه‌کانی مرۆڤ و ئاسایش. هه‌روه‌ها حکومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت په‌یوه‌ندی و وتووێژ بکات له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی و ڕێـکخراوه‌کان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
حکومه‌ت ده‌توانێت ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان ئه‌وانه‌ی چه‌که‌کانیان داده‌نێن بۆ ژیانی ئاسایی له نێو کۆمه‌ڵدا.
لێبوردن بۆ که‌سایه‌تی و ڕێـکخراوه و دامه‌زراوه‌کان ده‌ربکرێت له‌وه‌ی دووچاری لێپـرسینه‌وه‌ی یاسایی و ئیداری نه‌بن.
ده‌بێت حکومه‌ت له کاتی گونجاو‌دا خه‌ڵـکی تورکیا له هه‌نگاوه‌کانی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کوردی ئاگاداربکاته‌وه.